کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەمنزیكانە بە تەواوەتی لە سوریا دەكشێتەوە

.

07:44 PM - 13/02/2026

رۆژنامەیەك: ئەمریكا بەمنزیكانە بە تەواوەتی لە سوریا دەكشێتەوە 

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكی، ئاشكرایكردووە، ئەمریكا تاوتوێی كشانەوەی تەواوەتی لە سوریا دەكات لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكیانە بۆ رۆژنامەكە، لەگەڵ كۆتایی هاتنی گواستنەوەی ئەندامە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق، وا چاوەروان دەكرێت ئامادەكاری ئەمریكا بێت كە رێگە بۆ كشانەوە خۆش دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ئەمریكا كۆتایی هاتنی گواستنەوەی چەكدارانی داعشی لە سوریاوە بۆ عیراق راگەیاند، كە زیاتر لە پێنج هەزار دەستگیركراوبوون.

بەوتەی سەرچاوە ئەمریكیەكان، نزیكەی دوو هەزار ئەندامی داعش كە سورین، لەناو سوریا دەمێننەوە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەبن و پاشانیش بەپێی چەند رێوشوێنێك دەگوازرێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا.

ئەم جوڵەیەی ئەمریكا وەك چاوخشاندنەوەیە بە بوونی سەربازیی لە ناوچەكە، لەكاتێكدا بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ بە تەواوەتی هێزەكانی لە عیراق بكشێنێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە