.
05:12 PM - 13/02/2026
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و دەووربەری هەروەها قەزاەکانی چوارتا، ماوەت، قەرەداغ و ناحیەی عەربەت و دەووربەری بە پێی ئامارەکانی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا کە ( 362.745) هاوبەشی كارەبایان لە پۆلەكانی ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە،
بڕی خەرجی کارەبایان بۆ مانگی (یەک) کانوونی دووەم لە ماوەی نێوان (20/12/2025 بۆ 20/1/2026 ) بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە (93%} کۆی هاوبەشەکان لە نێوان ( 1000 بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆرە کە لە سەروو ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن، چیمەنتۆ، پیشەسازیی و بازگانییە مۆڵە گەورەکانن.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ هەر پرسیار و تێبینی و روونکردنەوەیەک دەتوانن سبەینێ شەممە 14/2/2026 سەردانی بەرێوەبەرایەتیی دابەشكردنی سلێمانی /ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بكەن بۆ پێدانی روونكردنەوەی پێویست، هەروەها خۆتۆماركردن لە سیستمی (KYC) بۆ ئەوەی لەڕێگای مۆبایلەوە بڕی پارەی بەکارهاتووی بۆ بێتەوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە