کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

.

10:25 AM - 13/02/2026

 دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت كەتۆمەتبارە بە كوشتنی هاووڵاتییەك.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: پاشنیوەڕۆی دوێنێ لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی شاری سلێمانی، ژنێك بەچوار فیشەك دەكوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێكرد بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری بكوژ.

لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە تاوانەكەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەك و زاوایەكی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بكوژ و دوو هاوكارەكەی دەستگیركران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە: لەئێستادا تۆمەتباری بكوژ بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوكاری پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە