کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕێكی ئابوری: ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار

.

11:12 AM - 27/12/2025

پسپۆڕێكی بواری ئابوری لە بارەی دۆخی دارایی عیراق،هۆشداریدا لەوەی ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن بە ناچاری 100 دۆلار دەبێتە 200 هەزار دینار.

د. خالید حەیدەر، پسپۆڕی ئابوری، ڕایگەیاند "ئابوریناسان پێشبینی ئەوە دەكەن ئەگەر كێشەی دارایی و نەختینە بمێنێت و چارەسەر نەكرێت، بە ناچاری 100 دۆلار دەبێتە200 هەزار دیناری عیراقی، بەو نمونە ئەگەر بەرمیلێك نەوت بە 100دۆلار بفرۆشرێت، لە جیاتی 132هەزار بكات،200هەزار دینار دەكات".

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەكات لەگەڵ دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئەوا نرخی كاڵا و شتومەك گرانتر دەبێت، بە شێوەیەیەك ئەو پێداویستیانەی پێشتر بە 132هەزار دینار كڕدراوە دەبێتە 200 هەزار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە