.
06:36 PM - 24/12/2025
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان و عیراق بەتایبەت و جیهان بەگشتى دەکەین، ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە مایەی قوڵکردنەوەى پرەنسیپەکانی ئاشتی و لێبوردەیی و خۆشەویستی کە مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە.
مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دانەبڕاوون لە مێژووی بزوتنەوەی سیاسی و کۆمەلایەتی کوردستاندا و رۆڵیان لە پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لە وڵاتەکەماندا بەرز دەنرخێنین .
هەر لەم یادەدا وەک هەمیشە تەئکید لە پاراستنی ماف وئازادییەکانی مەسیحییەکان و گشت پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە
مەکتەبى سیاسى
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە