کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرژییەكانی ڤەنزوێلا و روسیا نەوتیان گران كرد

.

01:24 PM - 23/12/2025

بەهۆی كاریگەریی گرژییە جیۆسیاسییەكانی ڤەنزوێلا و روسیاوە، بازاڕەكانی وزە جووڵەیان تێكەوت و نرخی نەوت بەرزبووەوە.

لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 61 دۆلار و 93 سەنت، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش بۆ 57 دۆلار و 83 سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخەكان دوای ئەوە دێت كە نزیكەی مانگێكە هەردوو جۆرەكەی نەوت لە خوار 60 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوە دەكرا. هۆكاری سەرەكی ئەم هەڵكشانە دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی گرژییەكان و بەئامانجگرتنی سێیەم كەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریكاوە، كە نیگەرانی لەسەر دابینكردنی وزە لە بازاڕەكاندا دروست كردووە.

سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوە كاتییە و بوونی گرژییە سیاسییەكان لە ناوچە نەوتییەكاندا، ئامارەكان دەریدەخەن لەمساڵدا نرخی نەوت بەڕێژەی 5% دابەزیوە. 

شارەزایان هۆكاری ئەم دابەزینە گشتییە بۆ زیادبوونی ڕێژەی خستنەڕوو و دابینكردن لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس دەگەڕێننەوە .







لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە