کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لە بەغداد كۆبووەوە

.

07:13 PM - 20/12/2025


سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ  محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە و داوای كرد لە ناردنی مووچە پەلە بكرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت.


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغداد كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، تەئكید لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كرایەوە كە دیدگاكەی خزمەتكردنی خەڵك و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری بێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی كرد لە ناردنی مووچە پەلە بكرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت. لای خۆیەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق پابەندبوونی بە رێككەوتنەكان دووپاتكردەوە و وتی، تەئكید لە پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە