.
05:52 PM - 21/10/2025
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بازنەکانی ١٤ی خەبات و ١٨ی تۆپزاوە و ١٥ی قوشتەپە رایگەیاند: ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی دەتوانین باری لاری حوکمڕانی راست بکەینەوە.
دەقی راگەیاندراوەكە:
سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە) بەسەر چوو..
ئەم یەکێتییەی ئێستا چەند ساڵە خۆی بە نوێنەری هەموو ئەو خەڵکە دەزانێت کە ناڕازین لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان و دەشیانەوێت کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ١٤ی خەبات و ١٨ی تۆپزاوە و ١٥ی قوشتەپە رامگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا رێژەیەکی زۆری خەڵکی ناڕازی دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، بەڵام با ئێستا لە خۆیان بپرسن دەنگەکانیان چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان؟ وتیشم دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە لە رابردوودا بە داخەوە هۆکار بوو بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی پارتی و یارمەتیدەر بوو بۆ سیاسەتی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی.
ئەم یەکێتییەی ئێستا کۆتایی بەو سەردەم و سیاسەتە هێناوە، بۆیە بەهێزتر بووە و ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی جگە لەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا دەتوانین چارەسەر بکەین، دەشتوانین لە هەرێمیش بە هێزێکی زیاترەوە باری خواری حکومڕانی راست بکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە