کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە

.

11:16 AM - 21/10/2025

بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغداد كرا، هاوكات ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی ئاب-ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.

بەپێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان، هاوكات لەگەڵ تەسلیمكردنی نەوت، هەرێمی كوردستان مانگانە 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی ناوخۆش تەسلیمی بەغداد دەكات و لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

بڕیاریشە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

هەرچەندە، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەكارنامەكەی كۆبوونەوەكە نییە، بەڵام، بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەو كۆبوونەوەیە، وەزیرانی كورد بەجیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لەبارەی ئەو پرسە كۆدەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە