کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان هەرێم ئەگەری بارینی باران و هەورە تریشقە هەیە

.

05:23 PM - 21/10/2025

 کەشناسی هەرێم رەوشی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی  هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت, کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاوازەی کە رووی لە ناوچەکەمان کردووە (سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی و بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ) پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر، شێوازی دابارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچر دەبێت وە ئەگەری هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە".


ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا  کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کاریگەری ئەو ناجێگیریەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتای دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  27 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە