کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاردرا مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت

.

05:04 PM - 21/10/2025


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردرا مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت.


 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکرد و سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی راسپاردووە دەست بکات بە رێکارەکانی خەرجکردنی موچە.


ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە