.
06:55 PM - 28/09/2025
بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.
لە كۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە