.
05:17 PM - 28/09/2025
لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 310 نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوەو پێویستییان بەحەبی پڕۆگراف هەیە، بەڵام نەمانی ئەو جۆرە دەرمانە لە نەخۆشخانەكاندا گرفتی گەورەی بۆ چارەخوازان دروستكردووە.
پڕۆگراف، ئەو دەرمانەیە كە دوای نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە، پێویستە بەكاربهێندرێت، بەڵام نەمانی ئەوجۆرە دەرمانە لە نەخۆشخانەكان بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە. بەشێك لەو چارەخوازانەش لە ڕێگەی گەلی كوردستانەوە داوا لە حكومەت دەكەن بەزوویی چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكات و دەرمانی پێویستیان بۆ دابین بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە