کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن: ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدەكان پەسند دەكرێت

.

11:17 AM - 28/09/2025

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیێنێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدەكانی  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسند بكرێت.

 عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە دۆخی یاسایی و ئەمنیی  كانیدەكان خەریكە تەواو دەبێت و بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی كۆمسیاران ناوی كاندیدەكان پەسند بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی  هەشت هەزار  كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە لە 11 ی تشرینی دووەمی 2025 بەرێوەبچێت  پاڵاوتبوو، بەڵام تا رۆژی 17ی ئەیلوول ژمارەیان بۆ  حەوت هەزار و 787  كاندید كەم بووەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە