.
02:28 PM - 28/09/2025
لە لایەكی ترەوە و لە یارییەكی ئاست بەرزی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلتەرا ، یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی كریستاڵ پاڵاس ، هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرشبردن دەستیان پێ كرد ، تا لە دەقیقەی ٩ دا ئیسماعیلا ساری سێنیگالی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی كریستاڵ پاڵاسی تۆمار كرد ، دوا بە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی رێدز جڵەوی یارییەكەیان گرتەوە دەست و هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە سوودی یانەی خاوەن یاریگا مایەوە ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئاڕنی سڵۆتی هۆڵەندی و ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ گۆڕانكارییەكی ئەنجامدا و ریزەكانی رێكخستەوە ، ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكەنەوە ، تا لە دەقیقەی ٨٧ دا فیدریكۆ كیێزای ئیتاڵی گۆڵی یەكەمی لیڤەرپوڵی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا ، بەڵام خۆشی ئەو گۆڵەی رێدز زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٧ی كاتی زیادكراوی یارییەكەدا ئیدی نیكیتا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆمار كرد ، لە كۆتاییشدا یانەی كریستاڵ پاڵاس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە یانەی لیڤەرپوڵ بردەوە ، بەو بردنەوەیەش كریستاڵ پاڵاس بە شێوەیەكی كاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی و لیڤەرپوڵیش سەرەڕای ئەو شكستە بە كۆكردنەوەی ١٥ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی مایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە