کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دهۆك لە ئەنجامە خراپەكانی لە خولی ئەستێرەكانی عیراق بەردەوامە

.

02:25 PM - 28/09/2025

لە دوا ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عیراق ، یانەی دهۆك بەرامبەر بە یانەی كەرخ یاری كرد ، لە دەقیقەی ١٢ دا یونس حەمود گۆڵی پێشكەوتنی یانەی كەرخی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی دهۆك گەڕانەوە كەشی یارییەكە و لە دەقیقەی ٥٦ یشدا توانیان ئەنجامەكە لە رێگەی كەریم دەروێشی لوبنانییەوە هاوسەنگ بكەنەوە ، دواتر یاریزانانی دهۆك فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی ٦٧ دا لیۆ كۆستای بەڕازیلی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەی دهۆكی تۆمار كرد ، خۆشی ئەو گۆڵەی دهۆكییەكان زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٧٩ دا محەمەد خالید كوفی گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی یانەی كەرخی تۆمار كرد ، لە دوا ساتەكانی یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ١١ ی كاتی زیادكراودا ناوبژیوان عەلی یاسینی گۆڵچی دهۆكی بە كارتی سوور كردە دەرەوە ، دوای ئەوەش یاریزانانی كارەبا توانیان جڵەوی یارییەكە بگرنەوە دەست و لە دەقیقەی ١٥ی كاتی زیادكراوی یارییەكەدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی یونس غەنییەوە تۆمار كرد ، سەرەنجام كەرخ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دهۆكی دووچاری شكستكرد ، بەو بردنەوەیەش یانەی كەرخ بە كۆكردنەوەی ٦ خاڵ چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی و یانەی دهۆكیش بەبێ بوونی هیچ خاڵێك لە پلەی پێش كۆتایی خولەكە دەبیندرێت 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە