.
01:25 PM - 28/09/2025
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا داوای تەسلیمكردنی سەرجەم یۆرانیۆمە پیتێنراوەكان دەكات لە بەرامبەر راگرتنی سزاكان بۆ ماوەی سێ مانگ.مەسعود پزیشكیان پێش گەڕانەوەی بۆ تاران لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، ئەمریكا لە بەرامبەر راگرتنی سزاكان بۆ ماوەی سێ مانگ، داوای تەسلیمكردنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی تارانی كردووە، راشیگەیاند، بەهیچ جۆرێك تەسلیمی واشنتۆن نابن و فشارەكان كاریان تێناكات. هاوكات لای خۆشییەوە
رەزا تەڵایی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران بەئاژانسی فارس نیوزی راگەیاندووە، بەهیچ جۆرێك فشارەكانی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی توانا موشەكییەكانی ئێران دروستبكەن.تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی،ئاسایشی ئێران و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی وڵاتەكەیان هێڵی سورن و هیچ دەستوەردانێكی بیانی ناتوانێت لە توانا بەرگرییەكانی وڵاتدا كەمبكاتەوە.
هەوڵەكانی روسیاو چین بۆ دواخستنی دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان شكستی هێنا، چونكە لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەكە، تەنیا چوار وڵات دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی روسیاو چین دا، لەكاتێكدا نۆ وڵات دەنگی نەخێریان داو دوو وڵاتیش دەنگیان نەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە