.
01:49 PM - 27/09/2025
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت و هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەدا نەماوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حەوت و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی، هیچ بەربەستێك لەبەردەم رەوانەكردنی مووچە نەماوە و پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دارایی عیراق كراوە و فەرمانی پێكراوە مووچەی مانگی حەوتی هەرێمی كوردستان خەرج بكات. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دوای هەناردەكردنەوەی نەوت و ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوە و ئەم هەفتەیە مووچە خەرج دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە