کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێگە بۆ ئاشتیی پەیوەندی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان پێگەی هەردوولا بەهێزتردەکات

.

10:04 AM - 27/09/2025

 

پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین دەیەیە بە زنجیرەیەک قەیران و ململانێی سیاسی و ئابووریی تێپەڕیوە. هەرچەندە لایەنەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە چوارچێوەی دەستوورێکی هاوبەشدا کۆبوونەتەوە، بەڵام جیاوازییەکان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان – وەک نەوت، بودجە، خاکە جێناکۆکەکان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان – وای کردووە کە ئاڵۆزییەکان بەردەوام بن. لەم سەردەمەدا، کە ناوچەکە بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورەی ئابووری و ژینگەیی و ئەمنی دەبێتەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە لایەنەکان بە ئاڕاستەیەکی نوێدا بڕۆن: ئاڕاستەی ئاشتیی شەراکەتی ڕاستەقینە.

پێداچوونەوەی مێژوویی لەسەر بنەمای دەستوور

کلیلی چارەسەری کێشەکان، گەڕانەوەیە بۆ بنەما دەستوورییەکان و لێکدانەوەی دادپەروەرانەی ئەو ماددانەی جێناکۆکن. دەستووری عیراق کە لەساڵی (٢٠٠٥) هەرێمی کوردستانی وەک قەوارەیەکی فیدراڵی ناساندووە، بەڵام جێبەجێکردنی ماددەکانی پەیوەست بە هاوبەشی لە ساماندا (بە تایبەت نەوت) و دەسەڵاتی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان، سەرچاوەی سەرەکیی تێکچوونی پەیوەندییەکان بووە. دەبێت دیالۆگ لەسەر بنەمای داننان بە مافە هاوبەشەکان و ڕێزگرتن لە دەسەڵاتە دەستوورییەکان دەست پێ بکاتەوە “

 

ناکرێت : ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی لە ئاشتیی نێوان حوکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان نادیدە بگیرتـ “

لە ماوەی ڕابردوودا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو کاری کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی پردێکی متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا. ڕۆڵی ئەو بە تایبەتی لەسەر سێ تەوەرە ی سەرەکی چڕ بووەتەوە: ئابووری و سیاسی/ئەمنی.

 

ئێستا بەرهەمی ئەو کارانەی جەنابیان هەرێم و بەغدای گەیاند بەم قۆناغی ئاشتیە ئەمڕۆ دوای ٣٠مانگ) لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم هەناردەکردنەوەی دەستیی پێکر بۆ بەندەری جیهان  …

 

کارۆخ سەید ڕزگار

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە