.
08:06 PM - 26/09/2025
سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە كۆمپانیاكانی دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەڵ ئینێرجی و گەڵف كیستۆن پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و عیراق دەكەن، لای خۆیەوە كۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاند، ئاگاداركراوینەوتەوە و رێنمایمان پێدراوە، بۆ دەستپیكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە رۆژی شەممە 27-9-2025 لە سەعات 6 ی بەیانیەوە دەستپێبكاتەوە.
هاوكات كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و عیراق ئاماژەی بەوەدا، بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی تاوكێ بە پاڵاوگە نێوخۆییەكان.
هەروەها كۆمپانیای گەڵف كیستۆن كە یەكێكی ترە لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و هەناردەكاری نەوت لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، رێككەوتنمان ئیمزاكردووە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عیراق، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و چاوەڕێ دەكرێت هەناردەكردنەوەی نەوت لە كێڵگەی شێخانەوە لە رۆژانی داهاتوو دەستپێبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرێبەستەكانمان پارێزراون و چاوەڕێی ئەوەن تەواوی ماف و شایستە داراییەكانیان بەپێی گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەمهێنان وەربگرن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە