کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا

.

02:27 PM - 26/09/2025

ماڵپەڕی شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان دەكات رایگەیاند، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار دینار بووە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بڕی داهاتەكە نزیكەی شەش ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار زیادیكردووە، هەروەها  بەپێی داتاكانی ئەو ماڵپەڕە، داهاتی ئەم مانگە گەیشتووەتە 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 هەزار دینار.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان بزانرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە