.
08:48 PM - 12/09/2025
گوڵستان كلچ گۆچیگیت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان ناسراو بە دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە كۆمسیۆنی دیموكراسی لە نزیكترین كاتدا سەردانی زیندانی ئیمراڵی بكات و لەگەڵ ئۆجەلان كۆببێتەوە و گوێ لە بۆچوون و بیركردنەوە و پێشنیازەكانی بگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمسیۆنی دیموكراسی بۆ ئاسانكردنی چارەسەركردنی پرسی كورد لە كۆبوونەوەی ئایندەدا گوێ لە پیشەوەر و كۆنفیدراسیۆنی سەندیكاكان دەگرێت، لەكاتێكدا گرنگترین كارەكتەر كە پێویستە گوێی لێبگرێت، عەبدوڵا ئۆجەلانە.
لەماوەی رابردوودا چاودێرانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا پێیانوابوو كە هەنگاوەكانی پرۆسەكە زۆر خاو و سستنو پێویستە هەنگاوی جددی و خێرا بۆ سەرخستنی ئەو پرسە بنرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە