.
02:00 PM - 08/09/2025
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشكرایكرد،75 %ی كارەكانی پرۆگرامی چاكسازی ئایوسا، كە پرۆگرامێكی جیهانییە و كار لەسەر رێكخستنەوە و گەڕانەوەی متمانەی نێودەلًَەتی دەكات بۆ هێڵە ئاسمانییەكان، تەواو كردووە .
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاڵنگارییەكانی بەردەمیان تەنها لە نوێكردنەوەی كوالێتی فڕۆكەكان و چاكسازی لە میكانیك و فرۆكەخانەدا نییە، بەڵكو پەیوەندی بە چۆنییەتی توانای بەرێوەبردنی ئاستی فڕۆكەوانی جیهانیشەوە هەیە.
وەزارەتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئاژانسی سەلامەتی فرۆكەوانی ئەوروپی بە بەردەوامی بەدواداچوون دەكات بۆ هێڵی فرۆكەوانی عیراقی ، هەر بۆیە هەر كاتێك هێڵەكە بڕوانامەی وردبینی سەلامەتی بەدەستهێنا كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتایی ساڵی داهاتوو بێت ، بڕیاری كردنەوەی ئاسمانی ئەوروپا بەڕووی هێڵی فرۆكەوانی عیراقیدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
یەكێتی ئەوروپا لەكانوونی یەكەمی 2015 بڕیاریدا گەشتی ئاسمانی كۆمپانیاكانی فرۆكەوانی عیراقی و فلای بەغدا بۆ وڵاتانی یەكێتییەكە قەدەغە بكات، بەهۆی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكان بە رێكارە نێودەوڵەتییەكانی گەشتی ئاسمانی و نەبوونی بڕوانامە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە