کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف: لێكتێگەیشتنی باش بەئاڕاستەی رێككەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە

.

01:08 PM - 08/09/2025


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند لەگفتووگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و گرفتە داراییەكانەوە لێكتێگەیشتنی باش هەبووە بەئاڕاستەی رێككەوتنێكی نوێ.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، باسی لەدوایین زانیاری سەبارەت بەگفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا كرد و رایگەیاند گفتوگۆكانی نێوان لیژنە تایبەتەكانی هەرێم و بەغدا لەبارەی گرفتە داراییەكان و پرسی نەوتەوە، هەنگاوی باشییان بڕیوە، دوای تەواوكردنی كارەكانیان، راپۆرتێك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی دەكەن، دواتر راپۆرتەكە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند ئەوەی پەیوەندی بەپرسی داهاتە نانەوتییەكانەوە هەیە، بەپێی زانیارییەكان لەبارەی باج لەسەر ئەوە رێككەوتوون لەسەدا 50ی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئەوەی پەیوەندیی بەرسوماتیشەوە هەیە روسوماتە فیدڕاڵێییەكان بەهانشێوە لەسەدا 50 دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

د.نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا لەبارەی پرسی نەوتەوە جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان هەیە، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و یەكلاكردنەوەی ئەو كێشە، راشیگەیاند بەپێی لێكتێگەیشتنەكەی ئەمجارە، لەكاتی دروستبوونی هەر گرفتێك لەنێوان كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا، پەنا بۆ یاسا و دادگاكانی ناوخۆی عیراق دەبڕێت بۆ چارەسەركردن، نەك دادگا نێودەوڵەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە