کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا كۆچبەرانی نایاسایی رەوانەی رواندا دەكات

.

07:46 PM - 27/04/2024

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئاوارەكانی ئۆكرانیا و رووكردنیان لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا ، گرفت و قەیرانی كۆچبەرانی نایاسایی رووی لە هەڵكشان كردووە.

لای خۆیەوە حكومەتی بەریتانیا بەشێك لەو كۆچبەرانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دێنە وڵاتەكەیەوە رەوانەی وڵاتانی كیشوەری ئەفریكا و بەتایبەت وڵاتی رواندا دەكات و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادات لەناو بەریتانیا بمێننەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی بەریتانیا بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتووە، یەكەم هەنگاوی ناردنی پەنابەرانی ئەو وڵاتە بۆ رواندا دەستپێبكات و دواتر قۆناغ بەقۆناغ هەزاران پەنابەری لەبەریتانیاوە بۆ ئەو وڵاتە لە كیشوەری ئەفریكا بنرێت.

 هاوكات ئەو هەنگاوەی حكومەتی بەریتانیا لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە مەدەنی و مرۆییەكان بە نامرۆڤانە وەسف دەكرێت و داواشی لە لەندەن دەكەن درێژە بەو هەنگاوانەی دژ بە كۆچبەران نەدات و رێز لە مافەكانیان بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە