.
01:10 PM - 09/05/2024
هاتووچۆی هەڵەبجە، شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەكاتەو دەڵێت، رۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند،" لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و شۆفێران بەڕێوەبەرایەتیمان بڕیاریدا کە لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگاو شەقام و شوێنەگەشتیاریەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغە بکات لە سەعات7 بەیانی بۆ سەعات 7 ئێوارە".
ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار و بنکەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە تیمەکان هەڵدەستن بە کاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی کە پابەندی ئەم بڕیارە نابن .
هاتووچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستۆتەڕوو، داواکارن هەمولایەک پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە