کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ماوەت هاوڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

.

03:31 PM - 19/04/2024

لەسنووری قەزای ماوەت، هاووڵاتییەك بەهۆی کەوتنە خوارەوەی  لە شاخەوە، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی لەقەزای ماوەت هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵ بەناوی شیروان، لەیەكێك لە شاخەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هەروەها  لەدوای رووداوەكە، تەرمی هاووڵاتییەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت و بڕیارە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی بكرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە