کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەلی كاری راگەیاند

.

11:28 AM - 02/05/2024

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان راگەیاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2.5.2024، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ ٢٥ پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم لینکە زانیاری زیاتر وەربگرن و ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی رۆژی شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfB_n1k3bE9-2oVNUdkQrX_DEHVa_nhFrVKzXzLPDMIpX8iZg/viewform

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە