.
09:22 AM - 02/05/2024
پارێزگای هەولێر بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە هۆشداریدەدات بەهاووڵاتیان و دەڵێت، لەرۆژانی پێنجشەمە و هەینی و گەشت بۆ ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.
لەراگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بە خوڕ ببارێت.
پارێزگاری هەولێر داوادەکات، لەبەر سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانیان، لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان نەکەن .
ئەوەش دوای ئەوە دێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، پێشبینی بارانی بەخوڕ و کۆبوونەوەی ئاو دەکەن لە هەندێک ناوچە، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان سەرجەم تیمەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە