.
12:50 PM - 02/05/2024
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له‌نێوان 7500 دینار بۆ 8500 دیناردایە و نرخەکەش بەگوێرەی شێوازی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی ئایاری 2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 7500 دینار بۆ 8500 دیناردایه، بەو پێیەی مۆلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت و هەندێک شوێن بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیان لە 7ـی بەیانی بۆ 1ـی شەوە، نرخی ئەمپێریان 9000 بۆ 9500 دینارە و ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخی ئەمپێریان 10.000 دینارە.
کارەبای سلێمانی دەڵێت: خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده بۆ مانگی پێنج به‌مجۆره‌یه:
رۆژانه كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه و به‌یانیانیش مۆلیده‌كانی كاتژمێر 6:30 بۆ 7ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە