کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم: 31جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش دەستیبەسەردا دەگیرێت

.

04:03 PM - 02/05/2024

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، 31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییە و تۆمار نەكراون لە وەزارەتی تەندروستی دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێت.

 

لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان   ۳۱ جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەكارهێنان ئەژماردەكرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

 

تەندروستی دەشڵێت، بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، كە دروست كردن  یاخوود هاوردەكردنی خواردنەوە وەزەبەخشەكان ( مشروبات الطاقە )، پێویستە كارگەكان وكۆمپانیاكان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێریەكانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە كار هێنان ئەژماردەكرێ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی هەموو  لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردۆتەوە كە دەبێ لە بازاڕەكان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكات و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی كاران بگرێتر بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە