کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی متمانەی هەڵسەنگاندنی جیهانی پێبەخشرا

.

12:10 PM - 18/04/2024

كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی وەك یەكەمین زانكۆی هەرێم متمانەی هەڵسەنگاندنی جیهانی پێبەخشرا.

ئەنجوومەنی دەستەی متمانەپێكردنی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆری، بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر دكتۆر زافر یوسف سەرایرە سەرۆكی ئەنجوومەنەكە بڕیاریاندا، بە بەخشینی بڕوانامەی متمانە و دڵنیایی جۆریی بە بەرنامەی بەكالوریۆس لە بواری پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی.

لایخۆیەوە، پرۆفیسۆر دكتۆر توانا عەبدولڕەحمان، راگری كۆلێژی پزیشكی راگەیاند، پڕۆسەی متمانە بەخشین، دەزگای نێودەوڵەتی كردوویەتی بە مەرجێكی سەرەكی بۆ دانپێدانان بە كۆلێژە پزیشكییەكان لە هەموو جیهان.

ئاشكراشیكرد، ئەنجومەكە متمانەی تەواویان بەخشی بە كۆلێژی پزیشكی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەبێ هیچ مەرجێك كە ئەوەش باشترین ئەنجامە كە دەستیان كەوتبێت وەك بەرهەمی ساڵێكی كۆلێژەكە.

راشیگەیاند، یەكەم زانكۆن لە هەرێمی كوردستاندا ئەم متمانەیەیان پێبەخشراوە، هەروەها، چوار ساڵەكەش زۆرترین ماوەیە و گرنگی ئەم متمانە بەخشینە لەوەدایە كە لەمەودوا خوێندكارەكان بڕوانامەكانیان دانپێدانراوە لە هەموو جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە