کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەوادی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کاری لەپێشینەی حکومەتی عیراقە

.

09:00 PM - 16/04/2024

ووتەبێژی حکومەتی عیراق دەڵێت" دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی حكومەتی عیراقە"

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند" حکومەتی عیراق وەک پرسێكی سیاسیی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات و لە ئێستادا بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق هەیە پێویستە جێبەجێبكرێت كە ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی هەیە و لە هەمانكاتدا ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات"


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عیراقە بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كراوەتەوە.


ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی عیراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە