کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جومانە غەلای: ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن بەردەوامە و دواناخرێت

.

01:07 PM - 16/04/2024

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تەئكیدی لەوەكردەوە هیچ دواخستنێك لەوادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیوكەی میدیای راگەیاند كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كاندیدێكی لەشاری هەولێر دوورخستۆتەوە بەهۆی تەسلیم نەكردنی داتا و زانیارییەكانی لەوادەی خۆیدا.

تەئكیدیشكردەوە هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە 10-6-2024.

 جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكرد بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان نزیكەی مانگێك پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات كەچەنێك وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە