.
05:13 PM - 20/09/2023
رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندی یەكەمی هاوبەشانی بازرگانی ئێرانە و دەیانەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ ئەمساڵ بگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار.
فەرزاد بیلتن، بەرپرسی بەشی رۆژئاوای ئاسیای رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق لە ریزبەندی یەكەمی هاوبەشانی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئاڵوگۆڕێكی زۆرباشی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتد هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانیان لەگەڵ عێراق بەراورد بە توركیا زۆرباشترە، بەوپێیەی عێراق لە دەروازە سنوورییەكان كارئاسانییەكی زۆر بۆ بازرگانانی ئێران دەكات.
فەرزاد بیلتن راشیگەیاند، پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عیراق بۆ ئەمساڵ بگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار، لە بەرنامەشیاندایە بانكێكی هاوبەش و ناوچەیەكی پیشەسازی سەربەخۆ لەگەڵ عێراق دروستبكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە