.
03:25 - 10/06/2023
دوای ئەوەی لایەنێكی دیاریكراو لە پەرلەمانی بەغدا ڕێگری لە گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كرد، هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەڵێن: ئەوانەی ڕێگری لە گێڕانەوەی پاشەكەوتەكانیان دەكەن، خیانەتێكی گەورە تۆمار دەكەن و دووپاتیشی دەكەنەوە، پێویستە خەڵكی كوردستان هەمیشە ئەم ڕۆژەیان لەبیربێت و لەسەر سندووقی هەڵبژاردن، تۆڵەی ئەم خیانەتە لەلایەنی بەرپرسیار بكەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە