کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسۆ مامەند كێشەی كاسبكارانی خان خورمای چارەسەر كرد

.

10:02 PM - 30/03/2023

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی و پەرلەمانتارانی یەكێتیی و كادارنی پێشكەوتوو، چاویكەوت بە دووكاندار و كاسبكارانی خان خورما و لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوكیش ئامادەی بوو، ئاسۆ مامەند بەوردیی گوێی لە گیرگرفت و كێشەی دووكاندار و كاسبكارانی خان خورما گرت و رایگەیاند: پاڵپشت و پشتیوانیان دەبێت و رێگە نادات كەس غەدریان لێ بكات و هەر لە كۆبوونەوەكەشدا ئاسۆ مامەند لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بە زوویی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن بە جۆرێك كە هەردوولا لە سەری رەزامەندبن و مافی كاسبكارانی تێدا پێشێل نەكرێت و دوا بە دوای ئەو كۆبوونەویەش دووكاندار و كاسبكارانی خان خورما گەڕانەوە سەر كارەكانی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە