کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر دۆزینەوەی تەرمەکەی ئەمرۆدەدات

.

11:24 AM - 20/03/2023

لەدوای دۆزینەوەی تەرمێک لەگەڕەکی کەنەسورەی شاری سلێمانی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : لەدوای دۆزینەوەی تەرمی کەسێک لەگەرەکی کەنەسورەی شاری سلێمانی ، لە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت قوربانییەكە كاسبكارێكی دانیشتووی گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانییە و لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژراوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵگەی تەواویان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانەكە لە بەردەستدایە و تەواوی تۆمەتباران كە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن دەستگیركراون.

هاوکات ئاسایشی سلێمانی تەئكیدیشی كردەوە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هۆكار و شێوازی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستیان پێكردووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا وردەكاری زیاتر ئاشكرا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە