.
03:34 - 19/03/2023
شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری ئیكوادۆر و پیرۆی هەژاند و، بەپێی سەرچاوەكان تا ئێستا 13 كەس گیانیان لەدەست داوە. سەنتەری لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، بومەلەرزەكە لە سنووری نێوان ئیكوادۆر و پیرۆ بووە و گوڕەكەی 6.8 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر. سەبارەت بەزیانەكانی بومەلەرزەكە لێپرسراوانی ئیكوادۆر بڵاویانكردەوە، تا ئێستا 13 كەس گیانیان لەدەست داوە كە یەكێكیان لە سنووری وڵاتی پیرۆ بووە و ئەوانی تر دانیشتوی وڵاتەكەی خۆیانن و, ژمارەیەكی زۆریش خانوو و باڵەخانە رووخاون و زیانی مادی زۆر هەبووە، راشیگەیاند تائێستا ژمارەیەك قوربانی لەژێر دار و پەردوودان و تیمەكانی حكومەت لە هەوڵی ڕزگاركردنیاندان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە