.
04:54 - 27/02/2023
ركابەرییەكانی كاراباو كەپ كۆتاییان پێهات و لە دوا وێستگەی جامەكەشدا / هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای ویمبڵی شاری لەندەن و بە ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆر بەیەك گەیشتن / لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی مانچستەریونایتد ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە دەقیقەی 33 شدا گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی كاسیمیرۆی بەڕازیلییەوە تۆماركرد / دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی مان یونایتد لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 39 شدا ماركۆس راشفۆرد گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە مایەوە / لە گێمی دووەمدا یارییەكە ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی / بەڵام یاریزانانی هەردوو یانە لە تۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یارییەكە هەر بەو دوو گۆڵەی گێمی یەكەم مایەوە / بەو بردنەوەیەش یانەی مانچستەریونایتد توانی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا نازناوی كاراباو كەپ بەدەست بهێنێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە