کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بە حەوتەم گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبی دیاریكرا

.

06:51 PM - 31/01/2023


عیراق لەڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبی پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوەو لەساڵی 2022 و لەریزبەندی شەفافترین وڵاتانی جیهانیشدا پلەی 157ی لەڕیزی 180 وڵاتی لیستكراودا بەدەستهێناوەوە.
رێكخراوی شەفافیەت ئینتەرناشناڵ لەڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە دانیمارك لەرووی كەمترین گەندەڵی و شەفافترین وڵاتانی جیهان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش فینلەندا و نیوزلەندا پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.
بەپێی راپۆرتەكە، عیراق بە حەوتەم گەندەڵترین وڵاتی عەرەبی دیاریكراوە‌و لەرووی شەفافیەتەوە پلەی 157ی  شەفافترین وڵاتی جیهانی پێدراوە‌و تەنها لە پێش وڵاتانی ئەریتریا، لیبیا، سودان، یەمەن، سوریا و سۆماڵەوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە