کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی ئینتەرنێت دیاریكرا

.

06:05 PM - 31/01/2023



وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڕ و نرخی ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراوی دیاریكرد، كە بڕیارە بۆ ئەو كەسانە دابین بكرێت كە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بڕی گێگابایتی ئینتەرنێتیان بۆ ئەو كەسانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە زیادكردووە بۆ ١٠٠ گێگابایت، ئەو بڕەش بەنرخی پاڵپشتیكراو بە 12 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە بریكارەكان و ئەوانیش بە ١٥ هەزار دینار دەیدەن بەو هاوڵاتیانە.

پێشتر هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاندبوو، لە یەكی شوباتی 2023وە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو دەكەوێتەكار، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكیان كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە