کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی پار كارەبای نیشتمانیی گەیەندراوەتە 14 گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان

.

04:45 PM - 31/01/2023



لەساڵی ٢٠٢٢ دا بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان كارەبای نیشتیمانی گەیاندووەتە چواردە گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان

بەبڕی یەك ملیاروپێنج سەدوسیانزە ملێۆن دینار لەسەر بوودی وەبەرهێنانی وەزارەتی كارەباو بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەلاروكفری وخانەقین و لە سەدا هەشتی داهاتی كارەبا، بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان لەساڵی ٢٠٢٢ دا توانیویەتی كارەبای نیشتیمانی بگەیەنێتە هەریەك لەگوندەكانی (جەبراوە+خەلیفەئەحمەد+دەنگەوەرە+بووەكە+قەڵبەزە+قەبری مەلا+كاكەبرا+كانی زەردی باشكی +ترشەكەی سەروو+ترشەكەی خواروو+كونەكۆتر+سەیبەی خان+ڕەمەزان مامكە+تۆپخانە)لەسنوری قەزاكانی كەلاروكفری وخانەقین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە