کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی رابردوو سەدان پێشلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تۆماركراوە

.

06:53 PM - 29/01/2023



رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆنفرانسێكی لەبارەی دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی كوردستان رێكخست لە كۆنفرانسەكەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لەساڵی 2022 خستەروو بەپێی راپۆرتەكە 259 دۆسیەی پێشێلكاری بەرامبەر بە 399 رۆژنامەنووس لەلایەن تیمەكانی ڕێكخراوەكە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تۆماركراون .

 هەر لەراپۆرتەكەدا هاتووە زۆرینەی پێشێلكارییەكان خۆی لەرێگری رووماڵی رۆژنامەوانی دەبینێتەوە و 185 میدیاكار رێگریان لێكراوەو 73میدیاكاریش لەكاتی رووماڵی رۆژنامەوانی دەستگیركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە