.
09:06 PM - 26/01/2023
پاپای ڤاتیكان رایدەگەیەنێت، لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەژین، بۆیە پێویستە لەبەرامبەر جەنگدا خۆمان بەدەستەوە نەدەین.
پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیکان، بە ڕادیۆی ڤاتیکان-ی راگەیاندووە، "پێویستە لەبەرامبەر جەنگدا خۆمان بەدەستەوە نەدەین، کە لەوانەیە خۆڵەمێشەکەی ببێتە لەدایکبوونی شتێکی نوێ، ئەو ئاشتییەی دەمانەوێت نابێت سنووردار بکرێت بۆ هاوسەنگی هێز و داخوازی لاوازەکان لەبەرچاو نەگیرێت".
باسی لەوەشكرد،"کورسی پەیامبەر، کە ئەم بانگەوازە گەردوونییەی بە میراتی بۆ ماوەتەوە بەردەوام گرنگی دەدات بە کێشەکانی گەلان و ئاواتەکانییان و هەوڵ و تێکۆشانەکانییان لەگەڵ زەحمەتەکانییان بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە