کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی سودانی: بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار جێگیر دەبێت

.

05:16 PM - 25/01/2023

 (مەزهەر محمەد ساڵح) راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، رێوشوێنەكانی ئەم دواییەی حكومەت رۆڵی بەرچاوی دەبێت لەسەقامگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

راوێژكاری دارایی سودانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزی دەستوەردانی حكومەت و بانكی ناوەندی بۆ سەقامگیری بازاڕەكانی خستنەڕووی دراوی بیانی رۆڵی بەرچاویان دەبێت لە دابەزاندنی بەهای دۆلار، جگەلەوەش عیراق پاڵپشتیەكی تری بەهێزی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار، ئەویش یەدەگی دراوی بیانیە كە لە 115 ملیار دۆلار نزیك بۆتەوە.

(مەزهەر محمەد ساڵح) ئاماژەی بەوشەكردووە، ئەو جیاوازیە زۆرەی لەنێوان بەهای خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوەی لە بازاڕدا هەیە ئەستەمە بەردەوام بێت، بەپێچەوانەوە رێوشوێنەكان بە ئاڕاستەی سەقامگیری نرخەكان هەنگاو دەنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە