کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاڵاوگەی سلێمانی 15 ساڵ خزمەتی بە دانیشتوانی سلێمانی كرد

.

06:33 PM - 05/12/2022

پاڵاوگەی سلێمانی 15 ساڵ خزمەتی بە دانیشتوانی سلێمانی كرد
بەسەرپەرشتی سەرۆك مام جەلال‌و بۆ یەكەمجار لەسەر دەستی ئەندازیاران‌و كارمەندانی ناوخۆیی، توانرا لەڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا‌و لە 5ی 12ی 1997 پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی بخرێتەكار، پاڵاوگەكە بۆ ماوەی 15 ساڵ خزمەتی دانیشتوانی سنووری سلێمانی كرد‌و بەهۆی ئەو پاڵاوگەیەوە سوتەمەنی بەنرخێكی هەرزان بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرا، بەڵام لەدوای 15 ساڵ پاڵاوگەكە لەكارخرا، بەوتەی بەشێك لەو شارەزا‌و ئەندازیارانەی لە پاڵاوگەی سلێمانی كاریان كردوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم پاڵپشتی پڕۆژەكەی بكردایە، ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی بەهاوردەكردنی سووتەمەنی نەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە