کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

.

02:41 PM - 03/12/2022

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، رێگای سەرەکیی هەولێر – پیرمام دادەخرێت، داوادەکات رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی گەیشتنی کارەکانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر- پیرمام ڕێگای چوون بەرەو پیرمام دادەخرێت.

باسی لەوەش كردووە، "شوفێران دەتوانن (لادانی کاتی) ڕێگایەکە وەکو شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن کە بەهێماکانی هاتوچۆ فسفۆڕ کراون، تاوەکو تەواوبوونی کارەکان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە