کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جاری چوارەم شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆكارێك لە زیندانی چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادرایەوە

.

07:30 PM - 02/12/2022

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئاشكرایدەكات: بۆ جاری چوارەم رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لە زیندانی چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادراوەتەوە، لە كاتێكدا كەسوكارەكەی چاوەڕوانی ئازادبوونیان دەكرد.

ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی  بادینان لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی رایگشتیی كردووە دەڵێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێ بەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانیەك.

باسی لەوەشكردووە، ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەكاتێكدا كۆی بیانوەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاورێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت ،و بێ بەشدەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و مواجهە.

ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان دەشڵێت، جێگەی داخە ئەمەی كەدەكرێت بەرامبەر كەسوكارمان بە پلانكراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆكارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافی هەر زیندانیەكە بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیكردن بەكەیسەكەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێك سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.
دەقی پەیامەكەی:
 بۆ/ ڕای گشتی

ـ دوبارە و لەسیناریۆ بەردەوامەكانی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێردا زیندانیانی بادینان بە بێ هیچ هۆكارێك سزادەدرێن لەكاتێكدا ئێمە وەك كەسوكاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی كەسوكارمان بوین و بەڵێندرابوو وەك ئیدارەی چاكسازی كە چیتر مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ كەسوكارمان بكرێت ، بەڵام بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببین و لەدواین پێشهاتیش ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێ بەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانیەك .
•ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت ،لەكاتێكدا كۆی بیانوەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاورێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت ،و بێ بەشدەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و مواجهە و بابەتی بەشداریكردن لە كۆرس و ئەو خولانەی لەچاكسازی ئەنجامدەدرێن وە هەروەها بێ بەشدەكرێن لەپێنوس و قەڵەم چونكە ئەم زیندانیانە تەنها تاوانیان قەڵەمێك بوو .
 • لەكاتێكدا گوهدار زێباری دوای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ لەسزادانی كە بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرابوو تاوەكو ئێستا سزادانی بەردەوامی هەیە و لەسەری تەواو نەبوە و ئیدارەی چاكسازی ئامادەنین بیگوازنەوە لای هاورێكانی .
• جێگەی داخە ئەمەی كەدەكرێت بەرامبەر كەسوكارمان بە پلانكراوە و پێشووتر لەبەرامبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێنراو و بێ هۆكارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافی هەر زیندانیەكە بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیكردن بەكەیسەكەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێك سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە.
• ئەم مامەڵەی ئیدارەی چاكسازی گەورانی هەولێر بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەرخەری پلانێكی ڕەشە بەرامبەر كەسوكارمان ، و ڕوونە هێشتا دوای سزادانیان بە ٦ ساڵیش بەردەوامی بە ئەو رق و حقدەدەن و بەردەوامن لەسزادانی كەسوكارمان لەناو چاكسازیش و چێژ لە ئازاردان دەبینن  ، بۆیە ئەمەی كەدەكرێت پێمان وایە پرۆسەی ئازادی ڕادەربڕین و دیموكراسی زیاتر ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ،ئەمەش لەكاتێكدایە كەیسی زیندانیانی بادینان دەنگدانەوە و بویە هۆی ڕەخنەیەكی جددی و پرسی دیموكراسی لەچاوی دەرەوە بەتەواوەتی خستە ژێر پرسیارەوە بەڵام بەداخەوە دەسەڵات وەك نابیستێك بێ باكانە بەردەوامە لە نیشاندانی ڕوویەكی ناشرینی مافی مرۆڤ لە كوردستان پێش چاوی ناوخۆ و دەرەوە.
• ئێمە وەك كەسوكاری زیندانیانی بادینان لەسەر ئەم سزادان و پلانانەی دژبە كەسوكارمان گیراوەتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆو دەرەوە و  نوێنەرانی وڵات و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بواری ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەكەین ، و داواكارین لە لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەكەیسی زیندانیانی بادینان تاوەكو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان .

ئەیهان سەعید - نوێنەری زیندانیانی بادینان
٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە