کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی نیشتمانی توركیا بۆ تاوتوێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا كۆدەبێتەوە

.

01:28 PM - 01/12/2022

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/12/1، بە سەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاسایشی وڵات و ئەگەری ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكان لە باكووری سووریا كۆدەبێتەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە شەشەمین و كۆتا كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمساڵی ئەنجومەنی ئاسایشی توركیایە باس لەو هێرشە ئاسمانییانەش دەكرێت كە توركیا دژی دەسەڵاتی خۆجێی كورد لە سوریا ئەنجامی دەدات.

بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی سوپای توركیا لە كوردستانی عیراق و شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە